پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەهۆی ڕووداوی سروشتی لە ئێران، ٥٣ کەس بریندار و ٦ کەس گیانیان داوه

لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەهۆی ڕووداوی سروشتی لە ئێران، ٥٣ کەس بریندار و ٦ کەس گیانیان داوه

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری و سەڕچاوه ناوخۆییەکانی ئێران، سەرۆکی ڕێکخراوی ئوڕژانسەکانی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی هەوای نالەبار و ڕووداوی سروشتییەوە، لانیکەم ٥٣ کەس بریندار و ٦ کەسیش گیانیان داوە.
جەعفەر مەیعادفەڕ، سەرۆکی ڕێکخراوی ئوڕژانسەکانی ئێران، ڕایگەیاند: چوار کەس لەو کەسانەی گیانیان داوە، خەڵکی پارێزگای ئیسفەهان، کەسێکیان خەڵکی ئەهەر و کەسێکی تریشیان خەڵکی ئەراک بووە. هەروەها منداڵێکی هەشت ساڵان لە شارستانی ئەهەر بەهۆی لافاوەوە گیانی لە داوە. ناکارامەیی بەپرسانی دەسەڵات و پێڕانەگیشتن بە دۆخی ناوچەکان هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوانەیە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەهۆی ڕووداوی سروشتی لە ئێران، ٥٣ کەس بریندار و ٦ کەس گیانیان داوه

لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەهۆی ڕووداوی سروشتی لە ئێران، ٥٣ کەس بریندار و ٦ کەس گیانیان داوه



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن