سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی لانیکەم پێنج هاووڵاتی بەلووچ لە زاهیدان

گرتنی لانیکەم پێنج هاووڵاتی بەلووچ لە زاهیدان

خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵی بەلووچستان، ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هەڵکوتانە سەر ناوچەی شیرئاوای زاهیدان لانیکەم پێنج هاووڵاتی بەلووچیان گرتووەو بۆ شوێنە ئەمنیەکانی ڕژیم ڕاگوێزراون.
ناسنامەی سێ لەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا خروت"، "ئیبراهیم گورگیج" و "حامید ڕیگی" ئاماژەی پێکراوە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییەی دیکە لەبەردەستدا نییە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران بەبێ هیچ فەرمانێکی دادگا به توندوتیژی ئەو هاووڵاتیانەیان گرتووە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هاتوونەتە ئەم ناوچەیە و هەر گەنجێکی بەلووچیان لە نزیکەوە بینیوە، لێپرسینەوەیان لێکردوون.


1 ساڵ و 5 مانگ و 23 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی لانیکەم پێنج هاووڵاتی بەلووچ لە زاهیدان

گرتنی لانیکەم پێنج هاووڵاتی بەلووچ لە زاهیدان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن