خەباتمێدیا: سپێهر هێمەتخانی، خۆپیشاندەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی خەڵکی کرماشان، چەند ڕۆژ دوای بێسەرووشوێن کردنی لە ١٠ ی جۆزەردانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لەلایەن ناوەندە ترۆریستییە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە کوژراوە.
ناوبراو دووجار لەلایەن بەکرێگیراوانی ئەمنیەوە گیرابوو و بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو، بەڵام دوای درێژەدان بە چالاکییەکانی بۆ جاری سێهەم، لەناکاو لەلایەن بەکرێگیراوانەوه ڕفێندراو ئەم جارە بێسەرووشوێن کرا.
بنەماڵەی سپێهر بۆ ماوەیەک لە چارەنووسی هیچ زانیاریەکیان نەبوو، تا ڕۆژێک بەکرێگیراوانی دەسەڵات تەلەفۆن بۆ خانەوادەی هێمەتخانی دەکەن و ناونیشانی گۆڕی منداڵەکەیان پێی ئەدەن . ئەمە لە کاتێکدایەکە دامودەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵات بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە سپێهر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی داوەو تەرمەکەی لە بێهێشت زەهرا بە بێ ئاگاداری و ئامادەبوونی خانەوادەکەی بەخاک سپێردراوە.
بەکرێگیراوان بە هەڕەشەکردن لە خانەوادەی هێمەتخانی ڕێگریان لە ڕوماڵی میدیایی ئەم تاوانە کردوە.