پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام

مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ی ئاودانان و ناسر ڕەزایی، هاووڵاتیی ٤٣ ساڵەی خەڵکی شاری سەراوباخ سەر بە ئاودانان لە ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردانەوە لە گرتووخانەی ناوەندیی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ئیلام  مانیان لە خواردن گرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ناڕەزایەتیدەبڕین بە شکەنجەکران و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەیان مانیان لە خواردن گرتووە. ڕۆژی ٢٤ی بانەمەڕ، محەممەد دانیالی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە ئەمنییەتییەکانەوە لە دێهلۆڕان گیراوەو بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی دووشەممە، یەکی جۆزەردانیش، ناسر ڕەزایی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ترمیناڵی شاری ئەهواز گیرابوو.


1 ساڵ و 5 مانگ و 10 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام

مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن