پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیانی کەمال لوتفی لە مەترسیدایە

گیانی کەمال لوتفی لە مەترسیدایە

خەباتمێدیا: کەمال لوتفی باوکی شەهیدی ڕاپەڕین, ڕەزا لوتفی لە ناڕەزیەتی دەربڕین بەرامبەر بە گرتنی و بێبڕیاری، ٢٣هەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی کامیاران تێدەپەڕێنێ و دەوترێت باری جەستەیی زۆر خراپە.
ناوبرا لە ٢٨ی بانەمەڕەوە گیراوە و تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری گرتنی و ئەو تۆمەتانەی لێی دراوە، لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو باوکی نەمر ڕەزا لوتفی، گەنجێکی تەمەن ٢٠  ساڵەی کوردە کە لە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی شۆڕشدا لە شاری دێگولان لە کوردستان بە گوللـەی ترۆریستەکانی سپای پاسداران شەهید کرا.


1 ساڵ و 5 مانگ و 10 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیانی کەمال لوتفی لە مەترسیدایە

گیانی کەمال لوتفی لە مەترسیدایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن