خەباتمێدیا: ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، ڕۆژی شەممە ٢٠ ی جۆزەردان، دوای ئەوەی هێزە بەکرێگیراوەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەکاتی برینداربوونیدا گیرابوو، و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، بە کەفالەت بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری گرتن و تۆمەتەکان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.