خەباتمێدیا: ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕانسە، هەرەشەکانی ئەم ماوەیەی رژیمی ئاخوندی بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی چالاکیە ناوکەییەکانی بە خراپ زانی.
خەباتمێدیا: ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕانسە، هەرەشەکانی ئەم ماوەیەی رژیمی ئاخوندی بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی چالاکیە ناوکەییەکانی بە خراپ زانی.
ناوبراو وریایی دا، ئەگەر رژیمی ئاخوندی چالاکیە ناوکەییەکانی خۆی دوبارە دەست پێبکاتەوە پێبەندی خۆی بە بەرجام خستۆتە ژێر پێ.
هەروەها پێشتر سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژی ۱۹ی بانەمەر، پێش دەستپێکی کۆبونەوەی یەکێتی ئوروپا لە وڵاتی رۆمانی ووتی: رژیمی ئاخوندی دەبێ لە رێکەوتنی ناوکەیی بمێنێتەوە.
ماکرۆن ووتی: رێکەوتنی ناوکەیی دەبێ لەگەڵ پەیمانەکانی دیکە لەبارەی موشەکی بالستیکی رژیمی ئاخوندی و کردەوە ئاژاوەگێڕیەکانی رژیمی ئاخوندی لەناوچەکە تەواو بکرێ.
یەکێتی ئوروپا دەرفەتی ٦۰رۆژەی بۆ رژیمی ئاخوندی لەسەر بەرجام رەد کردەوە .
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئینگلستان ،فەڕانسە ،ئاڵمان لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا رۆژی پێنج شەممە ۱۹ی بانەمەری ۹٨،بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی هاوبەش لە وەڵامی دەرفەتی ٦۰رۆژەی رژیمی ئاخوندی وتیان، هیچ کاتێکی دیاریکراو لەلایەن رژیمەوە قەبوڵ ناکەن.