خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە، ٢٠ ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢، ژمارەیەک لە کرێکارانی کۆمپانیای هپکۆ بە ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە ناوچەی ئەو کۆمەڵگەیە، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە تێبینییەکانی پلانی گەشەپێدانی حەوتەم دەربڕی.
خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە یاداشتنامەی تەمەنی خانەنشینی لە مادەکانی ٦٦ و ٦٧ی پڕۆژە یاسای پلانی گەشەپێدانی حەوتەم و پڕۆژە یاسای بودجەی ١٤٠ ٢ کە لەسەر بنەمای ئەو یاسایە کەمترین تەمەنی خانەنشینی بۆ ژنان ٤٥ ساڵە و بۆ پیاوان ٥٠ ساڵە دەربڕی.
پێشتر خۆپیشاندەران بە نووسراوێک بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی ڕژیم, دژایەتیی خۆیان بۆ ئەم یاداشتە دەربڕیبوو.
ئەوان دەیانویست حکوومەت بیر لە چارەسەری دیکە بۆ قەرەبووکردنەوەی خانەنشینان بکاتەوە.