پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی گرتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی شەهیدانی کوردستان

بەردەوامیی گرتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی شەهیدانی کوردستان

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی گرتنی ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕش لە کوردستان، ژن و منداڵانی گیراو دوای چەند سەعاتێک ئازاد کراون، بەڵام هەشت لەو گیراوانە تا کاتێکی نادیار لە گرتووخانه دەمێنن.
ناوی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیراون بەم شێوەیە پشتڕاستکراوەتەوە: حەسەن ئەمینی، سدیق بەهمەنی، هاشم ساعدی، ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی، عەبدولڕەحمان نەسری، هەروەها جەمال و جەمیل کە دوو شۆفێری مینی پاسەکەن.
ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی شەهیدانی ئازادی لە شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێگولان کە لە شاری بۆکان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی شۆڕش ئامادە بوون، لە لایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات گیراون و بۆ شوێنە ئەمنیەکانی ڕژیم ڕاگوێزرابوون.


1 ساڵ و 5 مانگ و 10 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامیی گرتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی شەهیدانی کوردستان

بەردەوامیی گرتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی شەهیدانی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن