خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۹ی جۆزەردانی ۱۴۰۲ی هەتاوی, کۆبوونەوەیەک بۆ ژمارەسەک لە ئەندامانی تەشکیلاتی ئاشکرای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, بەڕێوە چوو.لەو کۆبونەوەدا بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی, بەشدار بوون.
لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا خاتو ئەفسانە ڕەحیمی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردو کورتەیەکی لە سەر کارو چالاکی کومیتەی بەڕێوەبەریی ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە هەرێمی کوردستانی باس کرد و هەروەها دەوری ئەندامان و لایەنگرانی ئاشکرای سازمانی خەبات ی لە بەرەوپێش بردنی سازمانی خەبات هێنایە بەرباس.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە، بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی لە سەر هەلو مەرجی سیاسی, ئەمڕۆی وڵات و ئەرک و کاری تەشکیلاتی و سیاسی سازمان لە ناوخۆ و دەرەوە, سیاسەتەکانی سازمانی خەبات, خاوەن هەڵوێست بوون و بژاردەی دروست لە شۆڕشی مافخوازانەو چۆنیەتی بەشداری بێ هەڵەو پەڵە لەم بزاڤەدای خستە بەرباس و بەرچاوڕوونی بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسایەتی و هەڵگرتنی ئەرک و چۆنیەتی خزمەتی کردنی دروست و لەخۆبوردوانە لە ڕیزی شۆڕشی دا.
بەڕێز سکرتێری گشتی بە ناوبردن لە شۆڕشی ژینا وەکوو بزاڤێکی مەزن و بێوێنە کە ئێستاش بەردەوامە, تیشکی خستە سەر سستی هاوکاری لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و وتی کە نەبوویی تەبایی و هاوکاری پێویست لە نێوان هێزە سیاسییە ڕەسەنەکان بوو بە کەلێنێک کە کەسانی هەلخوازی بەناو ئۆپۆزسیۆن بتوانن ئەم ڕاپەڕینە بەلاڕێدا ببەن بەڵام سازمانی خەبات لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شورای میللی مقاومەت هاوپەیمانی و هاوکاری تۆکمەیان لە پێناو بە دەست هێنانی ئازادی بۆ گەلانی ئێران و ڕژیمی ئاخوندی پێکهیناوەو بەردەوامن لە شۆڕشی ڕەوا.
بەڕێزیان نەبوونی هاوکاری لە نێوان لایەنەسیاسیەکانی شۆرشی مافخوازانە بە هۆی کەمتر بوونەوەی ناڕەزایەتیەکان و هەڵ ڕەخساندن بۆ هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ کپ کردن و نەهێشتنی ئەم جولانەوەیە زانی, و لە درێژەدا وتی: بەڵام بە خۆشیەوە جەماوەری ستەملێکراو بەردەوامن لە شۆرش و بەرخودان سەرەڕای سەرکوتەکان و سەرەڕای نەبونی هاواکری هەمەلایەن لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا. کاک بابەشێخ هەروەها باسی لە هەڕەشەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر هێز و لایەنە سیاسییەکان لە کوردستانی عێراق کرد و وتی: ئامانجی شۆڕش و خەبات بۆ ئازادی نەتەوەو نیشتمانەو مەترسیەکانی ئەم ڕێگە پڕ بایەخە لە ڕێبوارانی ڕێگەکه شاراوە نەبووەو تێکۆشەران و شۆڕشگێڕان ئامادەی قۆناغی سەخت و دژوارن و ڕیزی پێشمەرگایەتی لێوانلێو بووه لە پێشمەرگە خۆنەویستەکانێک کە گیان و ژیانی خۆیان تەرخانی ئەم ڕێگە پڕ لە شانازیە کردووەو بە بەردەوامیش درێژەی پێی دەدەن. بەڕێزیان هەروەها باسی لە ئازادیخوازنێک کرد کە پاش چەند ساڵ بەندکران و یەکەم چرکەی ئازادی, لە ویستی خۆیان پاشگەز نەبوون و ڕووخانی دەسەڵات و مردنی خامنەییان هاوار کردووە. بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بەشێکی دیکە لە وتەکانیدا باسی لە پیلانە گڵاوەکانی دەسەڵات بۆ بە سیخوڕ و جاسوس دروست کردن لە ناو حیزبەکان کرد و وتی دەبێ لەخۆمان پرسیار بکەین کە بۆچی ئەو دەسەڵاتە کە هیچ خۆشەویستی لەناو خەڵک نییە بۆچی دەبێ پەروەردەی جاسوس بکات. سازمانی خەبات هیچ شتێکی شاراوەی نییە تا ڕژیمی ئاخوندی و هەر دیکتاتۆرێک بیهەوێ بە دروست کردن و فریودانی جاسوس بیزانێ ئێمە خەباتمان بێ پەڵەیەو ئەو کەسانەی فریوی دژمن دەخۆن و پشت لە شۆڕش و ڕێگەی خەبات دەکەن جگە لە زیان هیچی دیکەی بۆیان نابێ و تەنیا ماڵوێرانی و ڕوو ڕەشیان بۆ دەمێنێتەوە.
بەڕێزیان هەروەها باسیان لە کۆنگرەی حەوتەمی سازمان کرد و وتیان کە پێشنیار, ڕخنە, بۆچوون و نەزەری ئەندامانی بەڕێز بەهێند دەگیرگێت و بایەخ دار دەبێ.
کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، لە بەشێکی دیکە کۆبونەوەکەدا کورتەیەکی لە سەر کارو تێکۆشانی ئەندامان و لایەنگرانی سازمان پێشکەش کرد.
هەروەها کاک ڕێبوار حوسەینی، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبای، ووتارێکی بە پێزی لە مەڕ سیاسەتەکانی سازمان و دەوری بەرچاوی لە جوڵانەوەی مافخوازانەو ئازادیخوازانە بۆ ئامادە بوان باس کرد. تێکوشان و بەرخودانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی بە پڕ بایەخ و چارەنووس ساز زانی.