پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاشکرابوونی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ناوەندی سەرۆککۆماری ئێران لە لایەن گرووپی "شۆڕش هەت

ئاشکرابوونی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ناوەندی سەرۆککۆماری ئێران لە لایەن گرووپی

گرووپی هاککەریی شۆڕش هەتا ڕووخاندن (قیام تا سرنگونی)، سەر بە موجاهیدینی خەلق، لە درێژەی ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانی هاککراوی ناوەندی سەرۆککۆماریی ڕژیمی ئێران، بەڵگەنامەکانی پێوەندیدار بە ڕادەستکردنی زەوی بە وەزارەتی ترۆریستی ئیتلاعات بۆ دامەزراندنی دوو بنکەی ئیتلاعاتی لە پارێزگای کرماشان، بڵاو کردەوە.
ئەم گرووپە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ دامودەزگاکانی دیکەی ڕژیمی ئێران, سەبارەت بە دروستکردنی بنکەی ئیتلاعاتی لە پێنج کیلۆمیتریی شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو بەڵگانە، ١٤ هەزار میتری چوارگۆشە لە زەوییەکانی ناوچەکە ناسراو بە "شێخلەر" لە شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان بۆ دروستکردنی بنکەیەکی ئیتلاعاتی دەخرێتە بەردەست وەزارەتی بەدناوی ئیتلاعات.
هەروەها نامەی بەرپرسی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلاندانانی پارێزگای کرماشان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەم ڕێکخراوە بۆ ڕادەستکردنی ١٠  پارچە زەوی بە وەزارەتی ئیتلاعات، بەشێکی دیکە لەو بەڵگەنامەیەیە کە بڵاو کراوەتەوە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 8 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرابوونی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ناوەندی سەرۆککۆماری ئێران لە لایەن گرووپی "شۆڕش هەت

ئاشکرابوونی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ناوەندی سەرۆککۆماری ئێران لە لایەن گرووپی "شۆڕش هەت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن