خەباتمێدیا: نزیکەی یەک حەوتوو بەسەر ڕفاندنی کاوە بەهمەنی، کارمەندی زانکۆی ئازادی سنە لە لایەن بەکرێگیراوانی ئەمنییەوە تێدەپەڕێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو نییە.
ناوبراو لە ١٧ی جۆزەردان لە کاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی لە لایەن بەکرێگیراوانی سپاوە ڕفێندرا و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی سەبارەت بە دۆخی ناوبراو نەگەیشتووە ئامانج.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری گرتن و تۆمەت و شوێن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نییە.