پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی دووبارەی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر ئیسلام ئاباد

هێرشی دووبارەی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر ئیسلام ئاباد

خەباتمێدیا: لە کاتێکدا کە سپای ترۆریستی پاسداران کوژرانی یەکێک لە ئەندامەکانی لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای "گومانلێکراو"دا ڕاگەیاندووە، سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ئەندامێکی بەکرێگیراوی سپا لەم ئۆپەراسیۆنەدا.
سپای ترۆریستی پاسدارانی پارێزگای کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە مێهدی شامەلەکی; یەکێک لە ئەندامەکانی لە "ململانێ لەگەڵ گومانلێکراوێک لە ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا" کوژراوە.
لە ئاگاداری سپای کرماشاندا هاتووە "نەبی ئەکرەم" و ژمارەیەک لە هێزەکانی دیکەی سپا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی گرتنی تۆمەتبارێک لە شارۆچکەی جیهاد، لە شاری ئیسلام ئاباد ڕەوانە کراون.
هەواڵدەریەکان شوێنی ململانێکەی گوندی لوڕ لە ئیسلام ئابادیی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندووە و باسی لەوە کردووە ئەم ململانێیە بۆ گرتنی ئەو کەسانە بووە کە سپای ترۆریستی پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەکرێگیراوێک بەناوی سەجاد عامریان سزای کوشتن داوە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دووبارەی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر ئیسلام ئاباد

هێرشی دووبارەی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر ئیسلام ئاباد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن