خەباتمێدیا: تەرمی کچێکی گەنج کە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراوە، لە شاری مەریوان دۆزرایەوە.
خەباتمێدیا: تەرمی کچێکی گەنج کە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراوە، لە شاری مەریوان دۆزرایەوە.
رۆژی شەممە ٢١ی بانەمەڕ، تەرمی کچێکی گەنج بەناوی نەرمین وەتەن خا، لە مەریوان دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری ئەو شارە کراوە.
جێی باسە کە نەرمین تەمەنی ٢٣ ساڵ و تەنیا کچی خانەوادەکەی بووە.
تەرمەکەی لە گۆڕستانی ئاوایی کۆڵان نێژراوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەوە رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی کە نەرمین توشبووی ماددەی هۆشبەر بووە و دایک و باوکی بەساڵاچوون، هەتا ئێستا هیچ کەس بەدواداچوونی بۆ نەکردووە.