پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی سازمانی خەبات تاونکاری دەسەڵاتی ئاخوندی بەرانبەر مامۆستایانی ئایینی کورد

سکرتێری گشتی سازمانی خەبات تاونکاری دەسەڵاتی ئاخوندی بەرانبەر مامۆستایانی ئایینی کورد

سکرتێری گشتی سازمانی خەبات تاونکاری دەسەڵاتی ئاخوندی بەرانبەر مامۆستایانی ئایینی کوردستان مەحکوم دەکا
هاونیشتمانیانی کوردستانی ئێران!
مامۆستایانی ئایینی تێکۆشەر!
بە داخەوە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بەردەوامە لە جینایەت و تاوان لە بەرانبەر هاونیشتمانیانی کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێران. دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژیمە لە هیچ جینایەتێک بەرانبەر تێکۆشەران و ئازادیخوازان دەست ڕاناگرن. بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردودا، سەرکوت،زیندانی کردن،شکەنجەو ئیعدامی تێکۆشەرانی ئازادیخوازیان پەرە پێداوە. هەر لە درێژەی تاوانکاری ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەدا، ئەمجارەیان دادگای ڕۆحانیەتی هەمەدان مامۆستا لوقمان ئەمینی پێش نوێژو مامۆستای مزگەوتی جامیعی چوارڕێیانی سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی پێش نوێژو مامۆستای دێی نەنەڵەی سنەی بە 23 ساڵ زیندان و دوور خستنەوەیان (تبعید) و هەروەها لێ‌ ئەستاندنی لیباسی مامۆستای ئایینی مەحکوم کردوە.
بەم بۆنەوە بە توندی ئەو کردەوە دژی دژی ئینسانیەی دەسەڵاتی ئاخوندی مەحکوم دەکەم و داوا لە جەماوەری خۆڕاگری کوردستان، مامۆستایانی ئایینی کوردستان و تێکۆشەرانی ئازادیخواز دەکەم بە یەکگرتوویی و هاودەنگی لە بەرانبەر ئەو ستەمگەریەی ڕژیم بەرانبەر مامۆستا لوقمان ئەمینی و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی و، تێکڕای ستەمەگەریەکانی ئەو دەسەڵاتە ناڕەزایەتی دەرببڕن و مەهێڵن ئەو ڕژیمە بەردەوام بێ‌ لە تاونکاری و زوڵم و جینایەت.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
24 ی جۆزەردانی 1402 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سکرتێری گشتی سازمانی خەبات تاونکاری دەسەڵاتی ئاخوندی بەرانبەر مامۆستایانی ئایینی کورد

سکرتێری گشتی سازمانی خەبات تاونکاری دەسەڵاتی ئاخوندی بەرانبەر مامۆستایانی ئایینی کورد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن