خەباتمێدیا: باپیر بەرزە، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "چیانە"ی پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە مەهاباد بە سەرۆکایەتیی "ئەمیر ئۆجاقلوو"، سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ, دادگای ئینقلابی ڕژیم لە مەهاباد، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی بە ناوی باپیر بەرزە، بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران"، سێ ساڵ زیندانی سەپاندە سەریدا.
ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردان، بە فەرمی بە باپیر بەرزە ڕاگەیەندراوە.
لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠ ٢دا، لقی ١٠ ٢ی دادگای تاوانەکانی ڕژیم لە پیرانشار بە سەرۆکایەتیی "ڕەزا قەهرەمانی ساعەتڵوو"، ئەم هاووڵاتییەیان بە "تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ئاژاوە و بشێوی، وێڕای شکاندنی ڕێساکانی ڕژیم لە ڕاستای ئامانجەکانی گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم دژی ئەمنییەتی میللی" تۆمەتبار کردبوو و سزای ساڵێک زیندانیان بەسەردا سەپاندبوو.