خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی واڵ ستریت ژورناڵ، ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە نێوان دانوستانە نهێنییەکانی عومان لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانییە ئەمریکاییەکان، داوای ملیارەها دۆلاری کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کەسانی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەتی بایدن بە بێدەنگی دانوستانەکانی لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران سەبارەت بە ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکایی و سنووردارکردنی پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵات دەستپێکردووە.
زیندانیانی دوو ڕەگەزنامەیی ئێرانی-ئەمریکایی بە ناوەکانی سیامەک نەمازی، عیماد شەرجی و موراد تاهباز، ساڵانێکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" لە زیندانەکانی حکومەتی ڕژیم زیندانی کراون.