پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتکردنی دایکی ئارتین ڕەحمانی بۆ دادگای ئیزە

بانگهێشتکردنی دایکی ئارتین ڕەحمانی بۆ دادگای ئیزە

خەباتمێدیا: هەنگامە چووبین، دایکی ئارتین ڕەحمانی، ئاگادارییەکی لە پۆلیسی زانیاری و ئاساییشی گشتی وەرگرت و بانگهێشتنامەکەی بۆ لقی پێنجی داواکاریی گشتیی ئیزە ڕاگەیاند.
بەپێی بانگهێشتنامەکە، پێویستە ناوبراو لە ٢٧ی جۆزەردان لە لقی دادگای ئاماژەپێکراو، ئامادەبێت.
هەنگامە چووبین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام وێنەی ئاگادارکردنەوەکەی بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: "من دایکی ئارتین ڕەحمانی پیانی، بە تاوانی سکاڵاکردن لە سەر خوێنی بە ناحەق ڕژاوی کوڕەکەم و براکەم کە چەندین مانگ بەبێ هۆکار زیندانی کراوە، بانگهێشتی داواکاریی گشتی کراوم". لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە بانگهێشتکردن بۆ داواکاریی گشتی ترس لە مندا دروست ناکات و ئیرادەی پتەوی من تێک نادات بۆ وتنی ڕاستییەکانی شەوی بیست و پێنجی خەزەڵوەری ئیزە٠  زۆر باش دەزانم کە ئەم ڕێگایەی گرتوومە ئەگەری مردنە لە ڕێگای ئازادی و دادپەروەری!


1 ساڵ و 5 مانگ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتکردنی دایکی ئارتین ڕەحمانی بۆ دادگای ئیزە

بانگهێشتکردنی دایکی ئارتین ڕەحمانی بۆ دادگای ئیزە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن