بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان لە زیندانی ئێڤین، زەردەشت ئەحمەدی ڕاغب، چالاکی مەدەنی زیندانیکراوی بەندی شەش، بە فەرمانی فەرزادی، بەرپرسی زیندان، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی یاسایی و فەرمانی ئەنجومەنی ڕەوشت، بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە مێهدی مێسکیننەواز، زیندانیی سیاسی بەندکراوی ئەو بەندینخانەیە, لە ناڕەزایەتی بە کردەوەکانی بەرپرسانی زیندان و هەڵسوکەوتە نایاساییەکانیان بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
جێی ئاماژەیە، ئەم زیندانییە سیاسیانەی زیندانی کراون لە بەندی ٦ی زیندانی ئێڤین، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردانەوە لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی بۆ دەرەوەی زیندان بێبەش کراون.
ئەم دوورخستنەوەیە دوابەدوای بڕیاری دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕژیم و بەکرێگیراوەکانیان لەو زیندانەدا کرا و نیگەرانی بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی لێکەوتۆتەوه.