خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەجاد پیرفەلەک، مامی کیان پیرفەلەک، سەعات ۴ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لە بارەی دۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
بە پێی هەواڵی هەندێک سەرچاوە، سەجاد لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی، پێشەنگی بزاڤی خوێندکارانی زانکۆی چەمران لە ئەهواز بووە و بە هۆی چالاکیی خوێندکارییەوە ماوەیەک لە زینداندا بووە.
جێی ئاماژەیە، گرتنی سەجاد لە کاتێکدا بووە کە چارەنووسی بنەماڵەی کیان پیرفەلەک هێشتا نادیارە و تەرمی پوویا مولایی رادیش لە لایەن دامەزراوە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە بە بارمتە گیراوە.