شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی مامۆستایەکی خەڵکی پیرانشار لە مزگەوت

دەرکردنی مامۆستایەکی خەڵکی پیرانشار لە مزگەوت

خەباتمێدیا: مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا سەید محەممەد ئەمین پارسا"، پێشنوێژی مزگەوتی شارەکی پیرانشار بە بڕیاری سپای ترۆریستی پاسداران، لەم مزگەوتە دەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم مامۆستا ئایینییە، بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مزگەوتی شارەکی پیرانشار دەر کراوە. هەروەها دەگوترێ; دەرکرانی مامۆستا سەید محەممەد ئەمین بە بڕیاری سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ کراوە و ئەم کارە ناڕەزایەتیی بەشێک لە دانیشتووانی ئەم شارەکەی لێکەوتووەتەوە.
شایانی باسە کە مامۆستا سەید محەممەد ئەمین پارسا، لە دەرکردنی بەیانییەی زانایان و مامۆستایانی شاری پیرانشار و دەوروبەری لە پاڵپشتیی شۆڕشی ژینا بەشداری کردووە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 4 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەرکردنی مامۆستایەکی خەڵکی پیرانشار لە مزگەوت

دەرکردنی مامۆستایەکی خەڵکی پیرانشار لە مزگەوت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن