خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز،ئوروپا لەهەوڵی ئەوەدایە سازوکارێک تایبەت بۆ دانوستانی جیاواز لە دۆلار لەگەڵ ئێران بەڕێ ببات ،بەڵام لە ترسی گەمارۆکان
خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز،ئوروپا لەهەوڵی ئەوەدایە سازوکارێک تایبەت بۆ دانوستانی جیاواز لە دۆلار لەگەڵ ئێران بەڕێ ببات ،بەڵام لە ترسی گەمارۆکانی ئامریکا هیچ وڵاتێک ئامادە نییە ببێت بە خانەخوێی ئەم دامەزراوە.
ئەم هەواڵدەریە رۆژی چوارشەممە ۲۳ی خەزەڵوەر، بە قسەی شەش دیپلۆمات لە هەواڵێکدا ووتی :ئامادە نەبوونی وڵاتانی ئوروپایی بۆ میزبانی ئەم دامەزراوە لەوانەیە ئەم پڕۆگرامی دانوستاندنە لەگەڵ ئێران بخاتە مەترسیەوە.
پێشتر ئوروپا لە ئۆتریش داوای کرد کە میزبانی ئەم دامەزراوە لە ئەستۆ بگرێ بەڵام ئەم داوا لەلایەن ئۆتریشەوە رەد کراوە.
ئێستە زۆربەی لە وڵاتە ئوروپاییەکان وەکوو بریتانیا،فەرانسە، ئاڵمان، وڵاتی لوگزامبۆرگ لە باکووری ئوروپا لە ژێر فشاردان بۆ میزبانی ئەم دامەزراوەیە. پێشتریش هەواڵدری بلومبێرگ وتویەتی لوگزامبۆرگ و بلژیک پێش ئۆتریش پێشنیاری میزبانی ئەم دامەزراوە تایبەتیە ئابوریەی رەد کردەوە.
بابەتی سازوکاری بازرگانی جیاواز لە دۆلار بۆ ئێران زۆر هەستیارە،بۆیە رژیم هەڕەشەی کردوە ئەگەر لە قازانجی ئابوری و تیجاری رێکەوتنی ناوکەیی ساڵی ۲۰۱٥لەگەڵ وڵاتانی زلهێز بێبەش بێت لەم رێکەوتنە دێتە دەر.
ئوروپا بەهیوای درووست کردنی سازوکارێکە کە بێ کەڵک وەرگرتن لە دۆلار بتوانێت دانوستان لەگەڵ ئێران درێژە پێ بدات و نەوتی لێ بکڕێ.
ئامریکا رایگەیاندوە کە رژیم چاودێری و کۆنترۆڵی توند و سەخت بۆ گەمارۆی خۆی دژی ئێران دەکات تابەم فشارە ئابوریە تاران مەجبور بکرێ بە وتووێژ.