خەباتمێدیا: عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، برای کەماڵ ئەحمەدپوور، لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لە شاری مەهاباد لە لایەن ڕژیمەوە گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢، عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، ئەندامی خانەوادەی دادخوازەکانی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چوار ئۆتۆمبێلی هێزەکانی حکوومەت هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور لە مەهاباد و ناوبراویان گرتووە.
کەماڵ ئەحمەدپوور، باوکی دوو منداڵ، لە شەوی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە مەهاباد بەسەختی پێکرا و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" ئەم شارە شەهید کرا.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.