خەباتمێدیا: خەسرەو عەلیکوردی; پارێزەری خانەوادەی ئادینەزادە، سەبارەت بە دۆخی ئەندامانی گیراوی ئەم خانەوادەیە نووسیویەتی: " بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستم کەوتووە"
عەلی ئادینەزادە و ڕەزا ئادینەزادە، باوک و مامی ئەبولفەزڵ ئادینەزادە بۆ شاری شیروان گواستراونەتەوەو گۆلدەستە حسێنی و مەرزیە ئادینەزاده، دایک و خوشکی ئەبولفەزڵ بۆ شاری بۆجنوورد گوازراونەوه بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئەم کەسانە لە کام دامەزراوەی ئەمنیدا ڕاگیراون.
ئەم پارێزەرە لە تویتێکی دیکەدا سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە کاتی گرتنی ئەم خانەوادەیە بڵاوکرایەوە، نووسی: "دوای بینینی گرتە ڤیدیۆییەکانی گرتنی بنەماڵەی ئەبولفەزل ئادینەزادە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەو بە توندوتیژی بووە و ڕێگەنەدان بە پارێزەرەکەیان بۆ بەرگری لەو خانەوادەیە و ڕێگە نەدان بە چوونە ژوورەوە بۆ دادگای فاروج و بێئاگایی لە دۆخی گیراوەکان، بەرپرسیارەتیی گیانیان لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ڕژیمە.