خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ ٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، ئەم چالاکە کرێکارییە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری، بۆ یادی هوومەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، چوونە ماڵی باوکی ناوبراو، کە هێزە سەرکوتکەرە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ هیچ فەرمانێکی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی و توندوتیژی بەشداربوان لەو ماڵە دەگرن.
ناوبراو بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە، بۆ ناوەندی چاکسازیی ئەم شارە گواسترایەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم چالاکە کرێکارییە لەبەردەست دا نییە.