خەباتمێدیا: پاسەوانانی مزگەوتی مەکی کەسێکی بەلووچی دانیشتووی دەڤەری دلگان کە ماوەیەکی زۆرە وەک خوێندکاری زانستە ئاینیەکان لە مزگەوتەکەدا دەمێنێتەوە بە تاواتی ترۆری مەولانا عەبدولحەمید گرتووە.
ناوبراو لە دانپێدانانەکەیدا باسی لەوە کردووە کە بەمەبەستی ترۆرکردنی مەولانا عەبدولحەمید ڕاسپێردراوەو بەو ژەهرەی کە لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ترۆریستیی سپای پاسدارانی دابین کراوە بەنیازی ترۆری ناوبراو بووە.
ئەم کەسە هەروەها دانی بەوەدا ناوە کە لە سەرەتای دەستپێکی ئەم کارەوە هەفتەی ١٥ ملیۆن تمەن مووچەی وەرگرتووە.