خەباتمێدیا: بەپێی هەندێک زانیاری، سێ گەنج کە بە گوللـەی هێزە سەرکوتکەرەکان چاویان بریندار بووە، لەلایەن بەکرێگیراوانەوە گیراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە حسێن جەعفەری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە ڕفێندرا, عەلی زارعی، یەکێک لە هاوڕێیان جەواد ڕووحی، لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە گیراوەو ئەمیر ویلایەتی دانیشتووی تاران، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی مانگێک بەسەر گرتنیدا تێپەڕیوە، تا ئێستاش لە گرتووخانەی وەزارەتی ترۆریستی ئیتلاعات، بەندی ٢٠ ٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە.