خەباتمێدیا: دانش مەولوودی، خەڵکی بیجاڕ، کە لە کاتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیرابوو، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ڕژیم لەم شارە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، دانش مەولوودی، تەمەن ٢٧ ساڵ و دانیشتووی شاری بیجاڕ، لەم دواییانەدا لەلایەن لقی ١٠ ٢ی دادگای تاوانەکانی بیجاڕ بە سەرۆکایەتیی دادوەری دەسەڵات, میلاد ڕەحمانی بە تۆمەتی "تەبلیغات دژی ڕژیم" بە شەش مانگ زیندانی مەحکوم کرا.
دانش مولوودی لە هەمان کاتدا لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ١٤٠ ١ لە بیجاڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتەوە گیرا و دوای یەک مانگ بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو لە ساڵی ١۳٩٧ بەهۆی چالاکییەکانیەوە گیرابوو و دوای ٦ مانگ بە کەفالەتێکی قورس بە بڕی یەک ملیار تمەن و بە شێوەیەکی کاتی تا تەواوبوونی ئیجرائاتەکە ئازاد کراوە.