هاو وڵاتیانی تێکۆشەر!
هێزو لایەنە سیاسیەکانی ئێران و کوردستان!
ناوەندە نێونەتەوەیی و مرۆڤ دۆستەکان!
پارێزەران و داکۆکی کارانی مافی مرۆڤ!
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۰ مانگی جۆزردان، نزیک بە ۱۰۰۰ نەفر لە پۆلیسی وڵاتی ئاڵبانی بە شێوەێکی دوور لە پرنسیپی ئەخلاقی و بە پێچەوانەی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، بە شێوەی لە ناکاو هێرشیان کردۆتە سەر ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە کەمپی ئەشرەفی ۳ لە نزیک شاری تیرانا. ئاشکرایە نیشتە جێبوونی ئەندامانی سازمانی موجاهدین لە وڵاتی ئاڵبانی بە چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و داوای ئەمریکا و یەکیەتی ئوروپا و بە ڕەزامەندی دەسەڵات و دەوڵەتی ئاڵبانی بڕیاری لەسەردراوە و لە ڕێکەوتنێکی گشتی ئەو لایەنانەی لەسەرەوە باسکراون، ئەو کەمپە دامەزراوە و بەڕەسمی ناسراوە.
جێگای داخە و مایەی شەرمەزاری بەناو پارێزەرانی مافی مرۆڤ و داکۆکی کارانی دیموکراسییە کە لەناو جەرگەی یەکیەتی ئوروپا دا ڕژیمی دیکتاتۆر و ترۆریستی ئاخوندی دەتوانی بەکەڵک وەرگرتن لە معامەلە و سەودای سیاسی و بەکرێگیراوانی هێزی ئەمنیێەتی ئاڵبانی لە دژی شۆڕشگێڕانی ئازادیخواز و ئاڵترناتیڤی ڕەوای دژی دیکتاتۆری و دەسەڵاتی ترۆریست پەروەری ئاخوندی لە ئێراندا، بە بەر چاوی هەموو جیهانەوە دەست بداتە قێزەونترین کردەوەی دژی دێموکراسی و ئازادی و دژی مافی مرۆڤ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرش و کردەوە ترۆریستەی ڕژیمی ئاخوندی بە هۆی پۆلیسی ئەمنییەتی ئاڵبانی، داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و هاوپەیمانانی دژبەری تروریزمی نێودەوڵەتی و یەکیەتی ئوروپا و سەرجەم ڕێکخراوەکانی پارێزەی مافی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات، بە زوترین کات بەر بە سەرەڕۆیی و کردەوەترۆریستیانەی ڕژیمی ئاخوندی بگرن. بێگۆمان ئەنجامدانی ئەم کردەوە پڕ لە شەرم و دوور لە پرینسیبە ، ژێر پێ نانی سەروەری و دەسەڵاتی وڵاتانی ئوروپایی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە و نیشاندەری بێدەسەڵاتی و سات و سەودای دونیای بەناو مدافعی مافی مرۆڤ و پارێزەرانی دیموکڕاسی و ئۆقرەیی و ئاسایشی جیهانی و ناوچەییە.
داوا لە هەموو ئازادیخواز و هێز و لایەن خەباتگێڕ و ئاشتیخواز و دەسەڵاتەکانی دونیا دەکەین کە نەهێڵن ڕژیمی ئاخوندی بەو شێوە بێ نەتانە و بێ باکانە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا دەستی بۆ کردەوە تێکدەرانەکانی ئاواڵا بێ و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی گشتی مرۆڤایەتی.
سازمانی خەباتی کوردستای ئێران، جارێکی دیکە ئەم کردەوە دژی ئینسانیەی پۆلیسی ئالبانی مەحکوم دەکا و درود دەنێرێ بۆ ڕۆحی پاکی شەهید عەبدولوەهاب فەرەجی نژاد و داوای شیفای هەرچی زوتر بۆ بریندارەکانی ئەو کارەساتە لە بارەگای ئیلاهی دەخوازی.
بڕوخی ڕژیمی ئاخوندی، شەرمەزاری و سەرشۆڕی بۆ بەکرێگیراوانی ناوخۆیی دەرەکی ئەو ڕژیمە.
سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران
۳۰ی جۆزەردانی ۱٤۰۲ی کۆچی خۆری