شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مێهدی سادقی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا

مێهدی سادقی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا

خەباتمێدیا: مێهدی سادقی; تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام، دوای چوار مانگ زیندانی، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لە ٢٠ ی ڕەزبەری ١٤٠ ١ بۆ ماوەی ٤٢ ڕۆژ بە تۆمەتی کردەوەی دژی ئاساییشی نەتەوەیی، تێکدانی نەزمی گشتی و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانەکان گیرابوو.
ناوبراو پاش پێنج ڕۆژ لێپرسینەوە و شکەنجەدان لە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزرا و ڕۆژی ٢ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
مهدی سادقی لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی ١٠ ٣ی دادگای تاوانەکانی ئیلامەوە بە شەش مانگ زیندان و ٧٤ قامچی و دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات، مەحکووم کرا. هەروەها لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووەم گیرا بوو و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ئیلام و پاش سێ ڕۆژ بۆ گرتووخانەی کاتی ئیلام ڕاگوێزرابوو.


1 ساڵ و 5 مانگ و 2 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

مێهدی سادقی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا

مێهدی سادقی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن