خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتەکانی دەنگی بەلووچستان، لاوێکی بەلووچ لە ناوچەی مێهر زاهیدان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە لیباس شەخسییەکان و بەرکەوتنی فیشەکێک بە دڵی گیانی دا.
ناسنامەی ئەم گەنجە بەلووچە "حەبیب سەنجرانی"، لەدایک بووی ساڵی ٧٦، کوڕی ڕەشید و دانیشتووی زاهیدان، ڕاگەیەندراوە.ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.
دەوترێت حەبیب پاسەوانی باڵەخانە بووە و کەسێکی چەکداری لیباس شەخسی سەربە دەسەلات بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە دڵی کوشتوویەتی.