خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ی جۆزەردان، پەرهام پەروەری لە گیراوەکانی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەری دەسەڵات "عەموزاد" بە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و هەروەها پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردان، دانیشتنی دادگای ناوبراو لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە تاران بەرێوە چوو.
ناوبراو بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی، مازیار تاتایی، تۆمەتەکانی "شەڕ و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاساییشی نەتەوەیی" ڕەت کردەوە٠
پەرهام پەروەری خەڵکی سەقز و پاڵەوانی مەلەوانی و دەرچووی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی پیشەسازی ورمێیە، کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران گیرابوو وە بە شەڕ و تێکدانی ئاساییشی نەتەوەیی تۆمەتبار کرابوو.