خەباتمێدیا: تێد کروز; سیناتۆری کۆماریخوازەکانی ویلایەتی تەگزاس، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک; هەڵوەشاندنەوەی کۆنفرانسی ڕێکخراوی موجاهیدنی خەڵق لە فەڕەنسا و هێرشی پۆلیسی ئالبانی لەگەڵ ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەی مەحکوم کرد.
ناوبراو نووسیویەتی: ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی هاوپەیمانەکانمان لە ئەورووپا و بە تایبەت لە فەڕەنسا و ئالبانی، لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران سەودا دەکەن و ئۆپۆزسیۆنە بەرحەقەکان سەرکوت دەکەن.
سیناتۆر کروز لەدرێژەدا زیادی کرد کە: سەرکوتکردن و هێورکردنەوە; ڕژیمی ئێران زۆرتر هان ئەدات و توانای ئەوەیان پێدەبەخشێت کە ترۆریزمی جیهانی زیاتر پەرە پێ بدەن. ئەم حکونەته هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاساییشی ئامریکییەکان.