شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەلەوانێکی کورد ڕێکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

مەلەوانێکی کورد ڕێکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

خەباتمێدیا: شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی کوردی خەڵکی مەهاباد، لە ئۆلەمپیادی تایبەتی بێرلین لە ساڵی ٢٠ ٢٣ لە ئاڵمان بەشدار بوو و بە هێزەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.
لە کۆتاییدا ناوبراو بە تۆمارکردنی ڕێکۆردی مێژوویی ٧ خولەک و ٤٦ چرکە، میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.
شاهو محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ، یەکەم مەلەوانی سەندرۆم داونە لە جیهاندا کە بتوانێت لە ئاوی ئازاددا مەلە بکات. ناوبراو لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دەستی بە مەلەکردن کردووە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەلەوانێکی کورد ڕێکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

مەلەوانێکی کورد ڕێکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن