شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک نوێنەر و سێناتۆری فەرانسە پشتیوانییان لە خەڵکی ناڕازی ئێران کرد

ژمارەیەک نوێنەر و سێناتۆری فەرانسە پشتیوانییان لە خەڵکی ناڕازی ئێران کرد

خەباتمێدیا: زیاتر لە ٣٦٠  نوێنەر و سیناتۆری فەرانسە پشتیوانییان لە داواکاریی خەڵکی ئێران بۆ گۆڕینی ڕژیمی ئەو وڵاتە کرد و لە دەقێکی هاوبەشدا بە ئاماژەدان بە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕایانگەیاندووە: لە کاتێکدا زیاتر لە ٧٥٠  خۆپیشاندەر بە دەستی ڕژیمی ئاخوندەکان کوژراون و ٣٠  هەزار کەسیش گیراون، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ بەرپرسیاریەتیی خۆی لەئەستۆ بگرێت.
واژۆکارانی ئەم دەقە زیاتر لە ٢٩٠  نوێنەر و هەروەها ٧٦ سێناتۆر لە پارتە جیاوازەکانی فەرانسە لەخۆ دەگرێت.
کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئەم دەقە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ئەستۆی کۆمیتەیەک بە ناوی "کۆمیتەی پارلمانی بۆ ئێرانێکی دێموکرات" بووە.
لە بەشێکی ئەم دەقەدا، واژۆکاران پێداگریان لەوە کردووەتەوە کە "هەر گۆڕانکارییەک دەبێ لەلایەن خەڵکی ئێران و خۆڕاگریی خۆیانەوە بێت".


1 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژمارەیەک نوێنەر و سێناتۆری فەرانسە پشتیوانییان لە خەڵکی ناڕازی ئێران کرد

ژمارەیەک نوێنەر و سێناتۆری فەرانسە پشتیوانییان لە خەڵکی ناڕازی ئێران کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن