خەباتمێدیا: بێهروخ، خوشکی پوویا مولایی راد، لە پۆستێکی ئینستاگرامدا نووسیویەتی: دوای ١٠ ڕۆژ لە کوژرانی براکەم; تەرمەکەی لە شوێنێکی نهێنی، بەبێ ئامادەبوونی خەڵک و بە ئامادەبوونی هێزە نیزامییەکان، لە شوێنێکی تر جگە لە گوندی باوکی، بە خاک سپێردراوە.
پوویا مولایی راد، ئامۆزای ماهموونیر مولایی راد، دایکی کیان پیرفەلەک، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا و دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نەبوون تەرمەکەی ڕادەست بکەن.