پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی باوک و کوڕێکی کاسبکاری سووتەمەنی بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتەوە

کوژرانی باوک و کوڕێکی کاسبکاری سووتەمەنی بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتەوە

خەباتمێدیا: دوو کاسبکاری سووتەمەنی بەلووچ کە باوک و کوڕ بوون، بە تەقەی هێزە ترۆریستە نیزامییەکانەوە کە بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر ڕێگای نەهبەندان – زاهیدان، گیانیان دا٠ 
ناسنامەی ئەم دوو کاسبکارە بەلووچە بە ناوەکانی "حەبیبوڵڵا نەهتانی" تەمەن ٤١ ساڵ کوڕی یار محەممەد و "محەممەد ئەمین نەهتانی" کوڕی حەبیبوڵڵا، تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی حوسێن ئاوای تاجکۆ، لە خوراسانی باشوور، ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، حەبیبوڵڵا ماوەیەکی زۆر بوو بە هۆی کێشەی دارایی و نەبوونی کارێکی گونجاو خەریکی سووتەمەنیبەری بوو که لە ڕێگای نەهبەندانەوە بۆ زاهیدان بەهۆی تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانەوە ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕێگاکە دەرچووە و وەرگەڕا، بەو هۆیەوە خۆی و کوڕەکەی گیانیان دا.


1 ساڵ و 4 مانگ و 29 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی باوک و کوڕێکی کاسبکاری سووتەمەنی بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتەوە

کوژرانی باوک و کوڕێکی کاسبکاری سووتەمەنی بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن