خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، بەشداربووانی وتاری نوێژی هەینی مزگەوتی چواریاری نەبی شاری سنە، بۆ پشتیوانی لە مامۆستا مەلا لوقمان ئەمینی و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی قورس لە دژی ناوبراو، واژۆیان کۆکردەوە.
مامۆستا مەلا لوقمان ئەمینی، بەرنوێژی هەینی مزگەوتی چواریارنەبی سنە، بە یازدە ساڵ زیندانی، دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل بۆ ماوەی دوو ساڵ، لێیستاندنەوەی جلوبەرگی مەلایەتی و قەدەغەکردنی وتاری هەینی، بەهۆی پشتیوانیکردنی خەڵک لە سەردەمی ڕاپەڕینی سەرتاسەرییەکان، مەحکووم کراوە.