خەباتمێدیا: خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی یەزد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە خراپی و تەندروست نەبوونی خواردن کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێیوە برد.
خوێندکاران وەک ناڕەزایەتی، سینی خواردنەکانیان بە مەودایەکی دوورودرێژ لە ڕیزێکدا بۆ ماوەی سێ سەعات دانا.
دەوترێت لە ئەنجامی تێکچوونی تەندروستی خوێندکارێک نیو سەعات پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکە، ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن ڕەوانەی ئەو شوێنە کراوە.
خوێندکارانی ناڕازی لەم گۆبوونەوەیەدا چەندین دروشم و لەوانە:
"خوێندکار دەمرێت، زەلیلبوون قبوڵ ناکات"
“خوێندکاری بەغیرەت، پشتگیری پشتگیری”
"ئێمە خواردنی ناتەندڕوستمان ناوێت" یان وەتەوه.