خەباتمێدیا: مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی بە بڵاوکردنەوەی تویتێک; هێرشی بەکرێگیراوانی ڕژیمی بۆ گرتنی باوکی ڕاگەیاند.
ناوبراو نووسیویەتی: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی جامع و حەوزەی عیلمی ڕاسک، هەوڵی گرتنی باوکم, مەولانا فەتحی محەممەد نەقشبەندی یان داوە. داوا لە گەنجانی ڕاسک دەکەین ڕێگاکانی گواستنەوەی ڕاسک دابخەن.
مەولەوی نەقشبەندی لە تویتێکی تردا زیادی کرد: دوا ڕێگە شمشێر و بەرخۆدان. ئەگەر ڕژیمی گەندەڵی خامنەیی دەست لە ئەنجامدانی تاوان و تەقەکردن لە خەڵکی بێ دیفاع نەهێنێت، ناچار دەبین بە شێوەیەکی ڕەوا بەرگری لە خۆمان بکەین.