خەباتمێدیا: وەلی گوڵمحەممەدی، یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکانە کە سزای ساڵێک زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ بۆ جێبەجێ کردنی ماوەی زیندانە بەسەرداسەپاوەکەی ڕەوانەی گرتووخانە کرا.
وەلی گوڵمحەممەدی کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا گیرا بوو و پاش مانگێک بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، ڕۆژی ١٣ی بانەمەڕ لە لقی ١٠ ١ی دادگای دەسەڵات لە شاری بۆکان دادگایی و، سزای ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا. وەلی گوڵمحەممەدی بە تۆمەتی ئەندامەتیی لە حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام و بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی بەرهەڵستکارانە دژی ڕژیمی ئاخوندی, دادگایی و سزای ساڵێک زیندانی بەسەرداسەپا.