پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگواستنی سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ڕژیم لە ورمێ

ڕاگواستنی سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ڕژیم لە ورمێ

خەباتمێدیا: سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، برای سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور ڕۆژی پێنجشەممە، یەکی پووشپەڕ، لە پێوەندییەکی کورتی تلفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە بۆ ورمێ ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی تاهیر، خەڵکی مەهاباد، لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی "مەنبەع" بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم گیرا بوو.
ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١، سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، برای سەید عەبدوڵڵا، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان شەهید کرا بوو.


1 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگواستنی سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ڕژیم لە ورمێ

ڕاگواستنی سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ڕژیم لە ورمێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن