شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داخستنی ٩ یەکەی پیشەیی لە شاری سمنان بەهۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری

داخستنی ٩ یەکەی پیشەیی لە شاری سمنان بەهۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری

خەباتمێدیا; بەپێی ڕاپۆرتی میدیا نێوخۆییەکانی ئێران، ٩ یەکەی پیشەیی لە شاری سمنان بە هۆی پابەند نەبوون بە یاسا و ڕێساکانی حیجاب زۆری داخراون.
سەرۆکی بەشی شوێنە گشتییەکان لە پۆلیسی زانیاری گشتی و ئاسایشی ڕژیم لە پارێزگای سمنان ڕایگەیاند، ئەو یەکانە بریتین لە "دوو چێشتخانە، دوو کۆمەڵگەی گەشتیاری، دوو ماڵی کلتووری، دوو دوکانی جوانکاری و قاوەخانەیەک".
لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە و دوای توندکردنەوەی یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە حیجابی زۆری داسەپاوی ڕژیم، تا ئێستا دەیان یەکە و شوێنی پیشەیی و گشتی بە بیانووی پابەندنەبوون بە حیجاب زۆری داخراون.


1 ساڵ و 4 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داخستنی ٩ یەکەی پیشەیی لە شاری سمنان بەهۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری

داخستنی ٩ یەکەی پیشەیی لە شاری سمنان بەهۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن