خەباتمێدیا: ئێوارەی شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوکراوەتەوە کە دەردەخات سێ گەنجی بەلووچ بە توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە چوارڕێیانی پاستور لە ئێرانشار گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵی، "ئەو ئەفسەرە ئەمنییانەی کە تابلۆی ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ ٤٠ ٥یان پێیە لەگەڵ ئەفسەرانی یەکەی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی لە تەنیشت پارکی چەهار ئەم سێ هاووڵاتییەیان گرتووە و بە لێدانێکی توند بردوویانن".
پێویستە بگوترێ، ڕۆژی هەینی، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی بەلووچ کە بەشێکیان هەرزەکار بوون، لە شارەکانی زاهیدان، ڕاسک و پیشین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراون.