خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتوی، چوار سەرنشینی دوو ئۆتۆمبێل بە هۆی ڕووداوێکی سەخت لەسەر ڕێگای ورمێ- سەڵماس گیانیان دا.
هەروەها لە لایەکی ترەوە شەوی ڕابردووی ئەم ڕووداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لەسەر ڕێگای مەهاباد- ورمێ لە نزیک سیلوی، گوندی ئادە وەرگەڕا و شۆفێرەکە کە تاکە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بووە، بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی گیانی داوە.