پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە

گرتنی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە

خەباتمێدیا: لە درێژەی بانگهێشت و گرتنی هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ پووشپەڕی ١٤٠ ٢ هەتاوی، مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی "سینا حەیدەری"، کوڕی جەمیل و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزەکانی ڕژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە کوردە و گرتوویانە.
سەرەڕای سەردانی باوکی سینا حەیدەری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادسەرای ڕژیم لە سەقز، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە

گرتنی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن