خەباتمێدیا: لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی میلاد فازڵپوور، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکانØ› سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "مەلقەرەنی"ی سەر بەم شارە و میلاد فازڵپوور، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵیان گرتووە. بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، سێ ئۆتۆمبێل لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە ئەم گوندە و بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی دۆخێکی نائاسایی و ترسێنەریان خولقاندووە و پاشان ئەو لاوەیان گرتووه.