پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کەمتەرخەمیی دەسەڵات و درەنگ گەیشتنی هێزەکانی فریاگوزاری زیانێکی زۆری بە نەغەدە گەیاند

کەمتەرخەمیی دەسەڵات و درەنگ گەیشتنی هێزەکانی فریاگوزاری زیانێکی زۆری بە نەغەدە گەیاند

خەباتمێدیا: ژمارەی بریندارانی ئاگرەکەی بازاڕی نەغەدە زیادی کردووە. بەوتەی نۆبەختنیا: ژمارەی بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوەندی بازرگانی “ئەمین”ی نەغەدە زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی هاژە، قایمقامی شاری نەغەدە ژمارەی بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی بازرگانی ئەمین بۆ ٣٥ کەس ڕاگەیاندووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: قوربانیانی ئەم ڕووداوە خاوەن یەکەی بازرگانی بوون کە لەکاتی گواستنەوەی کەلوپەلی دوکانەکانیان بەهۆی هەڵمژینی گازی دی ئۆکسیدی کەربۆن, تەندروستییان تێک چووه و لە ناوەندە پزیشکییەکانی شارەکەدا چارەسەریان بۆ دەکرێت.
جێی ئاماژەیە، شەوی یەکشەممە ۴ی پووشپەڕ، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی بازرگانی ئەمینی شاری نەغەدە، زیاتر لە ٥٠  یەکەی بازرگانی سووتاون و زیانی زۆریش لە خاوەنی ئەو یەکانە کەوتووە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەمتەرخەمیی دەسەڵات و درەنگ گەیشتنی هێزەکانی فریاگوزاری زیانێکی زۆری بە نەغەدە گەیاند

کەمتەرخەمیی دەسەڵات و درەنگ گەیشتنی هێزەکانی فریاگوزاری زیانێکی زۆری بە نەغەدە گەیاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن