شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تێکچوونی تەندروستی ٢٢ کەس و گیانلەدەستدانی ٧ کەس لە ڕۆبات کەریم بەهۆی مەشروبی ساختە

تێکچوونی تەندروستی ٢٢ کەس و گیانلەدەستدانی ٧ کەس لە ڕۆبات کەریم بەهۆی مەشروبی ساختە

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، قایمقامی شاری ڕۆبات کەریم ڕاگەیاندووە: "لە ماوەی چوار ڕۆژدا لەم شارەدا ٧ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مەشڕووبە دروستکراوەکان گیانیان داوە و، ٢٢ کەسیش باری تەندروستییان تێک چووه".
ناوبراو لەدرێژەدا زیادی کرد کە: زۆربەی ئەو ڕووداوانەی مەشڕووب لە نێوان ١٢ بۆ ١٨ سەعات دا ڕوودەدات، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو مەشڕووبەی کە بووەتە هۆی گیان دانی ئەو ٦ کەسە لە ماوەی کەمتر لە ٦ سەعات دا بووە.
لەم دواییانەدا میدیاکانی ئێران هەواڵی زۆریان سەبارەت بە ژمارەی کەسانیک کە بەهۆی خواردنەوەی مەشروب باری تەندروستییان تێکچووا لە شارە جیاوازەکاندا بڵاو کردەوە.
ڕۆیا جەهانگیری، وتەبێژی زانکۆی هورموزگانی زانستە پزیشکییەکان ڕایگەیاند: لە شاری حاجی ئاوای ئەم پارێزگایە ژمارەی ئەو کەسانەی بە خواردنەوەی مەشڕووبە دروستکراوەکان تەندروستییان تێک چووه، گەیشتووەتە ٢٢ کەس.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژەهراویبوونی نزیکەی ١٨٠  کەس لە ئاهەنگێکدا لە پارێزگای ئەلبۆرز ڕاگەیەندرا کە لانیکەم ١٥ کەس گیانیان داوە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تێکچوونی تەندروستی ٢٢ کەس و گیانلەدەستدانی ٧ کەس لە ڕۆبات کەریم بەهۆی مەشروبی ساختە

تێکچوونی تەندروستی ٢٢ کەس و گیانلەدەستدانی ٧ کەس لە ڕۆبات کەریم بەهۆی مەشروبی ساختە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن