نەرگس محەممەدی; چالاکوانی زیندانیکراوی مافی مرۆڤ، لە نامەیەکدا بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی ئورووپا و ئامادەبووانی نمایشی فیلمی "شکەنجەی سپی"، زیندانی تاکەکەسی بە ئامرازێکی "شکەنجەدان، سەرکوتکردن، دانپێدانانی زۆرەملێ و لەسێدارەدان" ناوبرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ڕاپەڕینە سەرانسەریەکاندا، زیادی کرد: دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە ژوورە تاکەکەسییەکانی رژیم ڕوودەدات لە کاتێکدا ئەو کەسەی دەستدرێژی دەکرێتە سەر شایەتحاڵ و بەڵگەی نییە.